هەفتەی داهاتوو دوو وەزیر بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن


وێستگەنیوز-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو وەزیری دەرەوە و وەزیری ئاوی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە 11 کانونی دووەمی 2026، د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بانگهێشتی هەردوو وەزیری دەرەوە و وەزیری ئاوی عێراق دەکەین بۆ ناو پەرلەمان".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو دوو وەزیرە بانگهێشتدەکرێن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو رێککەوتنەی نێوان عێراق و تورکیا کە لەسەر ئاو کردوویانە".


PM:01:05:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت