وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: مەترسی وشكەساڵی تاوەكو ئێستا لە ئارادایە
وێستگهنیوز –
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی رێژەی باران بارین ئاستی ئاوی بەنداوەكانی باشتر كردووە و گەیشتووەتە ملیارێك م3 بەڵام مەترسی وشكەساڵی تائێستا لە ئارادایە.
غەزوان سەهلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بۆ كارپێكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بە رۆژنامەكانی عێراقی راگەیاند، "ئەو ئاوانەی تاوەكو ئێستا لە گلدەرەوەكانی وڵاتن كەمە".
ئاشكراشیكرد، "شەپۆلەكانی باران بارین رۆڵیان هەبووە لە زیادكردنێكی بەرچاوی ئاستی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و حەمرین و عزێم، بەڵام رێژەی ئاوی بەنداوەكان گەیشتووەتە ملیارێك م3 لەكاتێكدا بۆ وەرزی هاوین پێویستمان بە نزیكەی 18 ملیار م3 هەیە".
دووپاتیشیكردەوە، گلدەرەوەكان و دەریاچەكان تاوەكو ئێستا بۆشایی گلدانەوەیان دەگاتە 80% سەرەڕای شەپۆلەكانی باران بارین و مەترسی وشەكە ساڵی تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
AM:10:01:07/01/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت