موقاوەمەی عێراقی: چەكەكانمان پیرۆزە و گەرەنتییە بۆ داكۆكیكردن لە خاك و پیرۆزییەكان
وێستگەنیوز-
هەماهەنگی موقاوەمە لە عێراق كە پێكهاتوون لە شەش گرووپی چەكداری دووپاتیدەكەنەوە، چەكی موقاوەمە پیرۆزە و گەرەنتییە بۆ داكۆكیكردن لە خاك و پیرۆزییەكان.
هەماهەنگی موقاوەمە لە عێراق كە پێكهاتوون لە كەتائیبی سەید شوهەدا و كەتائیبی كەربەلا و ئەنساروڵا ئەوفیا و بزووتنەوەی نوجەبا و عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی حزبوڵا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، "دەبێت حكومەتی داهاتوو كۆتایی بە هەبوونی بیانی داگیركەر بهێنێت لەسەر خاكی عێراق".
روونیشیان كردەوە، "پێویستە حكومەتی داهاتووی عێراق كۆتایی بە داگیركاری بیانی بۆ ئاسمان و خاكی عێراق بهێنێت و هەموو هەژمونێكی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە عێراقدا نەمێنێت".
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، "چەكی موقاوەمە چەكێكی پیرۆزە بەتایبەتی لە وڵاتێكدا داگیركاری تیایدا بەردەوام بێت و چەكەكانمان گەرەنتییە بۆ داكۆكیكردن لە خاك و پیرۆزییەكان".
PM:06:46:06/01/2026
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت