سودانی: بەردەوامین لەسەر سنووردارکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە، بەردەوامین لەسەر بەهێزکردنی دەوڵەت لە رێگای پاراستنی ئاسایش و سنووردارکردنی چەك بەدەست دەوڵەتەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق بڵاویكردەوە، "ئێمە جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەت دەکەینەوە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە پتەوكردنی تواناکانی هێزەکانمان بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتوو و سەردەمیانە".
وتيشى، "ئێمە ئەو بەڵێنەمان جێبەجێ کرد کە بەخۆمان دابوو بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری تەواو بۆ عێراق و کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە سایەی ئەو سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆوە دەیبینێت بە هەنگاوی متمانە بەخۆبوونەوە هەنگاومان ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی)".
محەمەد شیاع سودانی دڵنیاییدا، "ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەسەر بەهێزکردنی هێزی دەوڵەت بە پاراستنی ئاسایش و بەرتەسککردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەدەنگەوەهاتنی بانگەوازی مەرجەعی باڵای ئاینی".
PM:04:19:06/01/2026
ئهم بابهته 636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت