سەدر: مادۆرۆ بە دەستی زۆردار کەوت و چارەنووسی گەندەڵکارانی دیکەش هەروادەبێت


وێستگه‌نیوز –

سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ نیشتمانی‌ شیعه‌ رایدەگەیەنێت، نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا بە دەستی زۆردار کەوت و چارەنووسی گەندەڵکارانی دیکەش هەروادەبێت.


موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ نیشتمانی‌ شیعه‌ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەوەی لە كاراكاس روویدا كە بە ئاسانی دەسەڵات رووخا و كۆتایی هات پەیامێكی ئاسمانییە بۆ ئەو سەرۆكانەی سەروەت و گەندەڵییەكانیان گەل و نەهامەتی گەلی لەبیربردنەوە و كردیانیان بە گەلانی چەوساوە".

دووپاتیشیكردەوە، "ئەمڕۆ مادۆرۆ و دەسەڵاتەكەی بە دەست ستەمكارێكەوە رووخێنران و هەموو ستەمكاره گەندەڵەكانیش بەهەمان دەردى ئەو دەچن و بەهەمان شێواز دەڕوخێنرێن".

ئەمڕۆ شەممە 3ی کانونی دووەمی 2026، نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن هێزێكی تایبەتی ئەمریكاوە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا دەستگیركرا و بەفڕۆكە گواسترانەوە بۆ ناو خاكی ئەمریكا، لەوبارەیەوە پام بۆندی، داواکاری گشتیی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی سیلیا فلۆریس لە ناوچەی باشووری نیویۆرک بە تۆمەتی پیلانگێڕی تیرۆریستی و مادە هۆشبەرەکان و هاوردەکردنی کۆکاین و تاوانی چەک تۆمەتبار کراون".

بۆندی ئاماژەی بەوەکرد، "بەمزووانە ئەو دوو هاوسەرە لە دادگاکانی ئەمریکا دادگایی دەکرێن".


PM:09:39:03/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت