دوای كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، موقته‌دا سه‌در هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه "میلیشیا ناپاكه‌كان"ی تۆمه‌تبار كرد به كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، هۆشداریشی دا له تێوه‌گلان له توندوتیژی خێڵه‌كی.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی پارێزگای میسان كرد و تیایدا ده‌ڵێت: "بێباكی میلیشیا ناپاكه‌كان، دوای زه‌لیلبوونیان، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه خوێنی عێراقییه‌كان بڕێژن به‌بێ هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك و ره‌چاوكردنێكی پیرۆزی، به‌تایبه‌تی له پارێزگای میسان”.
داواشی كرد "یاسا رێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بگرێته‌به‌ر له ئاشكراكردنی تاوانباران” له دۆسێی كوشتنی ئه‌لده‌علج و "راگرتنی خوێنڕشتن”.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه داوای له لایه‌نگرانی كرد "په‌لكێشی ئه‌و فیتنه و پیلانانه‌ی نه‌كرێن كه تاكه گه‌نده‌ڵه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن".
سه‌در له قسه‌كانیدا بۆ لایه‌نگرانی ده‌ڵێت: "هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێك یان كرده‌وه‌یه‌ك جگه له كرده‌وه‌ی یاسایی و خێڵه‌كی رێكخراو قه‌ده‌غه‌یه... و نابێت ئێمه هاوشێوه‌ی كرده‌وه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ین"، له ئاماژه‌یه‌ك به‌و میلیشیایانه.
شه‌وی رابردوو له شاری میسانی باشووری عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در كه تۆمه‌تبار بووه به كوشتنی به‌رپرسێكی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی قه‌یس خه‌زعه‌لی له ساڵی 2019دا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
به‌گوێره‌ی لایه‌نگرانی سه‌درییه‌كان ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كوژراوه ناوی حسێن ئه‌لعه‌لاق ناسراو به "ده‌علج" بووه و لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی ئه‌لموعه‌لیمین له شاری عه‌ماره ناوه‌ندی پارێزگای میسان كوژراوه.
حسێن ئه‌لعه‌لاق كه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سه‌رایا سه‌لام باڵی سه‌ربازی ره‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دره، تۆمه‌تبار بوو به كوشتنی ویسام ئه‌لعه‌لیاوی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له ساڵی 2019دا له‌گه‌ڵ برایه‌كی.
PM:02:18:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت