له‌شه‌ڕی نێوان دوو خێزاندا له دیاله 5 كه‌س كوژران
وێستگه نیوز-
له شه‌ڕی نێوان دوو خێزاندا له ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عد له پارێزگای دیاله پێنج كه‌س كوژران و 11ی تریش برینداربوون.
عه‌مید هه‌یسه‌م شه‌ممه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دیاله له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عد به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان دوو خێزاندا دروستبووه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌كردن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دیاله وتی: "له شه‌ڕه‌كه‌دا 5 كه‌س كوژران و 11ی تریش برینداربوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا باری ته‌ندروستی به‌شێك له برینداره‌كان سه‌خته و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌عقوبه كراون.
وتیشی: "هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه".
عه‌مید هه‌یسه‌م شه‌ممه‌ری راشیگه‌یاند كه چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراون ولێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
PM:06:47:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت