سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی: حەشدی شەعبی خۆی بەدەستەوە نادات یان سەركەوتن یان شەهیدبوون


وێستگه‌نیوز-

سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و سەركردە لە حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی خۆی بەدەستەوە نادات بەرامبەر هیچ هێزێك، یان سەردەكەون یان شەهید دەبن.


عەبدولكەریم عەبد فازڵ، ناسراو بە ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و سەركردە لە حەشدی شەعبی لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلئەیام رایگەیاند، "ئێمە خۆمان بەدەستەوە نادەین، لە فەرهەنگی حەشدی شەعبیدا شتێك نییە بەناوی خۆبەدەستدانەوە".

ئاماژەشیكرد، "كاتێك لەلایەن هەرچ دوژمنێكی دەرەكییەوە تەحەدای حەشدی شەعبی بكرێت، دوو بژاردەمان هەیە یان سەركەوتن یان شەهیدبوون، بژاردەی خۆبەدەستانەوە لە فەرهەنگی هێزە ئیسلامییەكان و هێزەكانی بیروباوڕدا بوونی نییە".

بەوتەی ئەبو عەلی بەسری، "هیچ گرووپێكی چەكداری كۆنتڕۆڵنەكراو لەناو حەشدی شعەبیدا بوونی نییە و هەموو گرووپە چەكدارەكان بە سەركردایەتی حەشدی شەعبی لە جەنگی دژ بە داعش شەڕیان كردووە".


PM:05:28:02/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت