مارك ساڤایا: ساڵی 2026 كار دەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە میلیشییاكان و گەندەڵی و بێكاری لە عێراق


وێستگەنیوز-

نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لەگەڵ پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە عێراقییەكان رایدەگەیەنێت، كار دەكەین بۆ ئەوەی ساڵی 2026 ساڵی كۆتاییهاتن بێت بە میلیشییاكان و گەندەڵی و بێكاری.


مارك ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لە راگەیەدراوێكدا بڵاویكردەوە، "گەرمترین پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە گەلی عێراق دەكەم و پێیان رادەگەیەنم ئەمساڵ هەلی باشتر و پاشەڕۆژێكی روناكتری پێیە بۆ هەموو عێراقییەكان".

وتیشی، "لەگەڵ حكومەتی كۆماری عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و یاسای عێراقی كار دەكەین بۆ دابینكردنی پاشەڕۆژێكی روناكتر بۆ عێراق و عێراقییەكان".

مارك ساڤایا، ئاشكرای كرد، "كار دەكەین بۆ ئەوەی ساڵی 2026 ساڵی كۆتاییهاتن بێت بە ناسەقامگیریی و چەكی لەدەستدەرچوو، میلیشییاكان، ئاڵۆزی ناوخۆیی، دەستوەردانی دەرەكی، گەندەڵی، دزینی سامانی وڵات، قاچاخچێتی، بێكاری، هەژاری، نادادی و ستەم".

دووپاتیشیكردەوە، "ئەم قسەیەم بۆ ئەو كەسانەیە كە عێراقیان ساڕیژ كردووە لە گەندەڵی و پێیان دەڵێم: ئیتر كاتی ئێوە تەواو بوو، كاتی عێراق و عێراقییەكان دەستپێدەكات.



AM:09:30:01/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو