عالیە نوسەیف: یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار زۆر ئاڵۆز دەبێت


وێستگه‌نیوز-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان پێی وایە یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار زۆر ئاڵۆز دەبێت.


عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رەشید رایگەیاند، "میكانزمی دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار زۆر ئاڵۆزە و دەبێت دوو لەسەر سێی بەشی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و دوو خولی تیایە و دەبێت نزیكەی 217 دەنگ بەدەستبهێنێت، ئەمەش ژمارەیەكی گەورەیە و بەئاسانی نایەتەدی".

ئاشكراشی كرد، "دابەشبوونێكی روون و ئاشكرا هەیە و سەرەڕای یەكێتی و پارتی چەند لایەنێكی دیكەی تریش بەنیازن كاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەمەش دەبێتە هۆی پرشوبڵاوبوونەوەی دەنگەكان، لەكاتێكدا تۆ پێویستیت بە 217 دەنگە و پڕۆسەكە زۆر ئاڵۆز دەبێت".


AM:11:05:30/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو