هادی عامری: بابەتی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چارەسەر دەكەین


وێستگه‌نیوز-

سەرۆكی هاوپەیمانی بەدر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە بابەتی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چارەسەر دەكەین.


هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی بەدر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، "ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستكەوتێكی گەورەی بەدەستهێنا بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان".

وتيشى، "بەڵام شكستیهێنا لە یەكلاییكردنەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان چونكە هیچ كام لە كاندیدەكان دەنگی رەهایان بەدەستنەهێنا بەپێی یاسا و دەستوور".

هادی عامری دووپاتیكردەوە، "بابەتی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چارەسەر دەكەن و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریداوە ئێوارەی ئەمڕۆ دووبارە بیخاتە دەنگدانەوە".


AM:09:38:30/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو