عەندنان فیحان بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
وێستگهنیوز –
عەدنان فیحان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە فڕاكسیۆنی سادقون بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عەدنان فیحان و موحسین مەندەلاوی كاندیدن بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عەدنان فیحان، 177 دەنگی بەدەستهێناوە و بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.
روونیشیكردەوە، موحسین مەندەلاوی 107 دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگە پووچەڵەكانیش 22 دەنگە.
PM:06:40:29/12/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت