"تائێستا پۆستی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە بۆ كەس یەكلایی نەكراوەتەوە"


وێستگەنیوز-

ئەندامێكی هاوپەرمانی عەزم ئاشكرای كردووە، تائێستا فڕاكسیۆنە براوەكان و هاوپەیمانە نیشتیمانییەكان كەسیان یەكلایی نەكردووەتەوە بۆ پۆستی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە.


سەڵاح دولەیمی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "بەپێی ئەزمونی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق زۆر جار لە چركەكانی كۆتایی پۆستەكان یەكلایی دەكرێنەوە، كە بە بڕیارەكانی دوا چركە ناسراون و بۆ ئەمجارەش هەر وا دەبێت".

وتيشى، "پێدەچێت سبەینێ‌ دووشەممە كە یەكەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، سوننەكان دوو كەس كاندید بكەن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كە پێكهاتوون لە موسەنا سامەڕایی و محەمەد حەلبوسی".



PM:05:36:28/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو