وتەبێژی كارەبای عێراق: ئەمریكا رەتیكردەوە لە رێگای ئێرانەوە غاز لە توركمانستان وەربگرین


وێستگەنیوز-

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرای كردووە، ئەمریكا رێگری كردووە لەوەی غاز لە رێگای ئێرانەوە لە توركمانستان وەربگرن.


ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلئولا رایگەیاند، "ئەمریكا رەتیكردەوە غاز لە رێگای ئێرانەوە لە توركمانسان وەبگرین و دەبێت هێڵی غاز لە ئێرانەوە رتنەكرێت".

وتيشى، میكانیزمەكەمان لەگەڵ توركمانستان روونە، ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ ئێران نییە، پارەش بە ئێران نادەین، تەنها غازەكەمان لە رێگای ئێرانەوە دەهێنا بۆ عێراق، بەڵام ئەمریكییەكان رازی نەبوون".

بەوتەی ئەحمەد موسا، "میكانزمێكی تریشمان پێشنیاز كردووە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە توركمانستان غاز دەدات بە باكوری ئێران و ئێمەش لە هەموو حاڵەتەكاندا غاز لە ئێران وەردەگرین، دەكرێت توركمانستان لە رێگای ئێرانەوە قەرەبوومان بكاتەوە، بەڵام تائێستا رەزامەندیان لەسەر ئەم میكانیزمەش نەداوە".


PM:04:38:25/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو