فارس عیسا: پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق مافی پارتییە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2025، فارس عیسا، سەرۆکی نۆینەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەندامی شاندی پارتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئەو کەسەی دەستنیشاندەکرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت نوێنەرایەتی هەموو کوردستان بکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر لەسەر بنەمای هەڵبژادن بێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق مافی پارتییە، هەروەها لەگەڵ یەکێتی تاوەکو ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ گفتوگۆیەکمان نەکردووە".
فارس عیسا وتی، ": حکومەتی نوێی عێراق، دەبێت حکومەتی هەمووان بێت و جیاوازیی لە نێوان پێکهاتەکاندا نەکات".
وتیشی، "ئێمە عێراقێکی سەقامگیرمان دەوێت، عێراقێک کە رێز لە مافی سەرجەم عێراقییەکان بگرێت".
PM:09:41:24/12/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت