فەرمانی دەستگیركردن بۆ یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی هاوپەیمانەكەی سودانی دەركرا
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ حوسێن عەنكوشی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەرکرد.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە دەست وێستگەنیوز كەوتووە، نوێنەرێكی رەوتی سەدری بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە هێمایەكی ئاینی بە ئاشكرا سكاڵای لەسەر حوسێن عەنكوشی تۆمار كردووە.
دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغدا داوایكردووە حوسێن حەنتوشی وەك تۆمەتبارێك لەبەردەم دادگاكەیان ئامادە بكرێت.
PM:03:38:24/12/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت