هادی عامری: رادەستكردنی چەك بڕیارێكی عێراقییە و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبيش قبوڵ ناكەین


وێستگەنیوز-

ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی چەك بە دەوڵەت بڕیارێكی عێراقییە.


هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی تەنها پروپاگەندەیە و هەرگیز ئەوە قبوڵ ناكەین".

وتيشى، "چەكداماڵین بڕیارێكی عێراقییە و رەتیدەكەینەوە كە بڕیارێكی بیانی بێت".

روونیشیكردەوە، "مەرجەعی ئاینی جەخت لەسەر رادەستكردنی چەك دەكاتەوە بە دەوڵەت ئێمەش بڕوامان بەو هەنگاوە هەیە".

بەوتەی هادی عامری، "چەكداماڵین پەیوەستە بە كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەدیهاتنی تەواوەتی سەروەری نیشتیمانی".


PM:01:44:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو