فایەق زەیدان: دەبێت هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی لە دانیشتنی یەكەمدا بێت


وێستگەنیوز-

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی لە دانیشتنی یەكەمدا بێت و ناكرێت دوا بخرێت.


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دادوەر فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێشوازی لە عامر فایز بەتەمەنترین كاندیدی دەرچووی پەرلەمان كردووه كه لە 29/12/2025 سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات".

بەپێی راگەیەندراوەكە دادوەر فایەق زەیدان، ئاماژەی كردووە، "گرنگە رێز لە دەقە دەستورییەكان بگیرێت و بەوشێوەیە جێبەجێ بكرێن كە لە دەستوردا هاتووە و دەقەكان بۆچوونی بێ بنەماى بۆ نەكرێن".

دووپاتیشیكردەوە، "لە ماددەكانی (54 و55)ی دەستوردا بەڕوونی دیاریكراوە كە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێدا دەبێت".

وتيشى، "هەر لێكدانەوەیەك بەپێچەوانەی ئەمە، سەرپێچیكردنێكی روونی دەستورە و دەرگای سەرپێچی تر دەكاتەوە و رێگر دەبێت لە پێكهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن لەچوارچێوەی وادە دەستورییەكاندا".


PM:01:08:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو