به‌نگین رێكانی: پێویستمان به چاكسازی راسته‌قینه‌یه دوور له موزایه‌ده
وێستگه‌نیوز –
به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق رایگه‌یاند كه هیچ حكومه‌تێك له عێراقدا له ڕووی داراییه‌وه له حكومه‌تێكی تر باشتر نییه، به‌ڵام هه‌ندێك حكومه‌ت چانسیان زیاتره، ده‌شڵێت: "پێویستمان به چاكسازی راسته‌قینه‌یه دوور له موزایه‌ده".
به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق له پۆستێكدا له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "هیچ حكومه‌تێك له عێراقدا له ڕووی داراییه‌وه له حكومه‌تێكی تر باشتر نییه، به‌ڵام هه‌ندێك حكومه‌ت چانسیان زیاتره له هه‌ندێكی تر، چونكه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان نه‌وته".
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق كه له‌سه‌ر پشكی پارتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێت: "نرخی نه‌وت له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌وانه‌ه بگاته 120 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و له‌وانه‌یه له 50 دۆلار كه‌متر بێت. له ساڵی 2022دا نزیكه‌ی 90 دۆلار بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "عێراق ساڵانه نزیكه‌ی ملیارێك و 200 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، به‌شێكی زۆری پاره‌كه‌ی بۆ خه‌رجی كۆمپانیاكان ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌چێته ناو بودجه‌وه".
ئه‌وه وه‌زیره باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزبێت، له مووچه زیادده‌بێت و بۆ دابینكردنی تێچووی به‌شه‌خۆراكی، ده‌رمان، كاره‌با، و پڕۆژه‌كان ده‌ڕوات".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت 10 دۆلار دابه‌زێت، ساڵانه 12 ملیار دۆلار له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و ئه‌م ژماره‌یه‌ش ره‌نگه ته‌واوی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بكات. ئه‌گه‌ر زیاتر دابه‌زێت، هه‌موو شتێك ده‌وه‌ستێت. به ساده‌یی ئه‌مه ڕاستییه‌كه‌یه. بۆیه پێویستمان به چاكسازیی راسته‌قینه هه‌یه، دوور له خه‌یاڵ و موزایه‌ده".
PM:06:19:23/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت