سەركردەیەكى هاوپەیمانی عەزم: رەنگە موسەنا سامەڕایی كاندید بكەین بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان


وێستگه‌نیوز –

سەركردەیەكی هاوپەیمانی عەزم ئاشكرای كردووە، ئەگەر بژاردەمان بەدەستەوە نەمێنێت موسەنا سامەڕایی، كاندید دەكەین بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق.


محەمەد دەحام، سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقییە رایگەیاند، "لایەنەكانی ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی دیدگای جیاوازیان هەیە، بەڵام پابەندن بە بڕیارەكانی ئەنجومەنەكەوە".

وتيشى، "ئێمە تاوەكو ئێستا لەسەر ئەوە رێكەوتووین دوو ناو كاندید بكەین بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئەگەر بێتوو بڕیار لەسەر یەك ناو بدەین ئەنجومەنی سیاسی خۆی بڕیار لەسەر ناوە دەدات".

بەبۆچوونی ئەو سەركردەیەی عەزم، "ئەگەر كۆدەنگی نەبوو لەسەر كاندیدكردنی دوو ناو، موسەنا سامەڕایی كاندید دەكرێت بۆ پۆستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".


PM:05:51:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو