كۆچى عێراق: چەند رێكەوتنیەكمان لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە بۆ پاڵپشتی لە ئاوارەكان


وێستگەنیوز-

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند پڕۆتۆكۆلێك و رێكەوتنیەكمان لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە بۆ پاڵپشتی لە ئاوارەكان.

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "چەندین رێكەوتن و پڕۆتۆكۆڵمان لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام داوە بەمەبەستی پتەوكردنی ئەو پاڵپشتییانەی پێشكەش بەو ئاوارانە دەكرێت كە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان".

وتیشی، "بەپێی رێكەوتن و پڕۆتۆكۆلەكان ئەو ناوچانەی ئاوارەكان بۆی دەگەڕێنەوە ئاوەدان دەكرێتەوە و خزمەتگوزاریە سەرەكییەكانیان پێشكەش دەكرێت".

ئماژەشیكرد، "لە رێكەوتنەكاندا هاتووە پاڵپشتی پێشكەش ئەو كەسانە دەكرێت كە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە و هەلی كاری گونجاویان بۆ دەڕەخسێنن، سەرەڕای كردنەوەی ناوەندێكی مەشقكردنی نێودەوڵەتی تایبەت بەو ئاوارانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە".


PM:04:27:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت