حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی درێژ کردەوە
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان درێژکردەوە و بۆ ساڵی نوێش کاری پێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2025، میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتووش درێژ بکرێتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەستکاری نەکراوە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، واتا مانگانە ئەو بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت لە بەرامبەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە.
PM:03:52:23/12/2025
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت