ئەندامێكی هاوپەیمانی عەزم: تائێستا كەسمان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڵنەبژاردووە
وێستگهنیوز –
ئەندامێكی هاوپەیمانی عەزم ئاشكرای كردووە، تائێستا سوننەكان كەسیان هەڵنەبژاردووە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
مزەفەر كەرخی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی هیچ ناوێكی یەكلایی نەكردووەتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق".
وتیشی، "لە ئەنجامدا رەنگە یەك كاندیدمان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یان زیاتر، بەڵام تائێستا لەسەر هیچ ناوێك رێكنەكەوتوون".
PM:09:45:22/12/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت