وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەهاوكاری لەگەڵ سوریا چوار داواكاری نێودەوڵەتیمان دەستگیركردووە
وێستگهنیوز –
بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادە هۆشبەرەکان و كارێكتەرە عەقلییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆى عێراق رایدەگەیەنێت لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەت بە هاوكاری لەگەڵ سوریا چوار داواكراوی نێودەوڵەتیان دەستگیركردووە.
عەمید زیاد قەیسی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادە هۆشبەرەکان و كارێكتەرە عەقلییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پاڵپشت بەو هاوكارییە بەردەوامەی لە نێوانماندا هەیە زانیاری ئەمنی و هەواڵگری وردمان داوە بە سوریا و لە رێگای ئەو زانیاریانەوە پڕۆسەیەكی جۆریمان ئەنجام دا".
وتیشی، "لەو پڕۆسەیەدا چوار بازرگانی داكراوی نێودەوڵەتیمان دەستگیر كردووە و 200,000 حەبی كاپتاگۆنیان پێگراوە".
PM:08:08:22/12/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت