وێستگەنیوز: یەكێك لە ئەركەكانی كۆلۆنێل ستیڤانا باگلی چەكداماڵینی گرووپە چەكدارەكانە


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

ستیڤانا باگلی، ئەفسەرێكە بەپلەی كۆلۆنێل لە سوپای ئەمریكا و بەرپرسی پەیوەندییە ئەمنییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراقە.


بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست وێستگەنیوز كەوتووە، ستیڤانا باگلی، لە ساڵی 2005 بۆ 2006 سەرپەرشتی ئەو پڕۆگرامانەی كردووە كە بۆ بەروەپێشچوونی تواناكانی پۆلیسی عێراقی تەرخان كرابوون.

ئەركی ئێستای ستیڤانا باگلی، كە لەئێستادا لە بەغدایە، چاودێریكردنی مەرجە توندەكانی كۆنگریسی ئەمریكایە لە یاسای بودجەی بەرگری بۆ ساڵی 2025، كە پاڵپشتیكردنی سەربازی بۆ عێراق بە جێبەجێكردنی ئەو مەرجانەوە بەستووەتەوە.

ستیڤانا باگلی، سەرپەرشتی رادەستكردنی چەك بە دەوڵەتی عێراقی و كەمكردنەوەی كاریگەری گرووپە چەكدارەكان دەكات، لەگەڵ پتەوكردنی دەسەڵاتی سەرۆك وەزیران وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق و جێبەجێكردنی چەكداماڵین و تێكەڵكردنی گرووپە چەكدرارەكان لەگەڵ سەركردایەتی گشتی.


PM:08:47:21/12/2025




ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو