فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی: رادەستكردنی چەك بە دەوڵەت تاكتیكێكی كاتییە
وێستگەنیوز-
فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرای كردووە، رادەستكردنی چەك بە دەوڵەت تەنها تاكتیكێكی كاتییە.
عەبدلڕەحمان جەزائیری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق و ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراق حەدەس رایگەیاند، "گرووپە چەكدارەكان پێیان وایە لە بەرژروەندی عێراقە ئەوان بچنە نێو پڕۆسەی سیاسییەوە و بارودۆخەكە هێوەر بكەنەوە".
دووپاتیشیكردەوە، "تێكەڵبوونی گرووپە چەكدارەكانی عێراق بە پڕۆسەی سیاسی تاكتیكێكی كاتییە و بابەتەكەی ئێمە بابەتی بیروباوەڕە، ئێمە بە ئاشكرا شتێك دەكەین و لەژێر مێزەكانەوە شتێكی تر دەكەین".
PM:07:57:21/12/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت