وەزارەتی بازرگانی عێراق: زیاتر لە 37 ملیۆن هاوڵاتی لە كارتی خۆراكدا تۆماركراون


وێستگه‌نیوز-

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 37 هەزار هاوڵاتی لەهەموو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە كارتی خۆراكدا تۆمار كراون.


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "سیستمی كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی سەركەوتووبووە لە ئاشكراكردنی سەرپێچییەكان و لەئێستادا هەرچ سەرپێچییەك ئاشكرا بكرێت بەپێی یاسا رێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر".

وتيشى، "ژمارەی ئەو كەسانەی خۆیان لە كارتی خۆراكدا تۆمار كردووە گەیشتووەتە 37 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی، لەكاتێكدا پێشتر ژمارەكە 41 ملیۆن و 961 هەزار بوو".

روونیشیكردەوە، "جیاوازی لە ژمارەكان تەنها بۆ حاڵەتی ساختەكردن ناگەڕێتەوە، بەڵكو لەنێو ئەو ژمارانە هەیە مردووە یان گەشتیكردووە یان هەیە تاوەكو ئێستا داتاكانی خۆیان نوێ‌ نەكردووەتەوە".


PM:01:36:20/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو