راوێژكارێكی سودانی: پێمان ناوەتە قۆناغێكی نوێوە لەگەڵ ئەمریكا


وێستگه‌نیوز-

راوێژكارێكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كردووە، عێراق پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە لەگەڵ ئەمریكادا.


حوسێن عەلاوی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاند، "عێراق پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێی پابەندبوونی ستراتیجی لە چوارچێوەی رێكەوتنی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریكادا".

وتیشی، "قۆناغی نوێی نێوان عێراق و ئەمریكا رەهەندی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و سەربازی و تەكنەلۆژی و پەرەپێدانی ژێرخانى هەیە، هەروەها بوارەکانی هاوکاری لە بنیاتنانی تواناکانی هێزە چەکدارەکان و بەردەوامبوونى هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چارەسەرکردنی کێشەی کەمپی هۆل-یش دەگرێتەوە".

بەوتەی راوێژكارەكەی سودانی، "عێراق و ئەمریكا جدین لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، هەروەها بەئامانجگرتنی شانە تیرۆریستییەکان لە سوریا بەهاوکاری نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".


AM:10:22:20/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت