"زياتر له 14 هەزار كەس كە دەوڵەمەندن يان لەكەرتی تایبەتی كار دەكەن مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی وەردەگرن"
وێستگەنیوز-
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرای كردووە، زیاتر 14 هەزار كەس كە دەوڵەمەندن و لە كەرتی تایبەت كار دەكەن مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی وەردەگرن.
حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "لە رێگای داتاكانەوە توانیومانە زۆرێك لەو كەسانە ئاشكرا بكەین كە لە ساڵانی رابردوو ساختەكاریان لە هاوكاری كۆمەڵایەتیدا كردووە".
وتیشی، "380 هەزار خێزانمان ئاشكرا كردووە كە ساختەكاریان لە هاوكاری كۆمەڵایەتیدا كردووە، یان خاوەن خێزانەكە مووچەی حكومی هەبووە، یان هاوسەرەكەی خانەنشینە، یان ژنەكەی فەرمانبەرە، یان خۆی گرێبەستی هەیە لەگەڵ یەكێك لە وەزارەتەكان".
وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق باسی لەوەشكرد، "8500 كەس كە مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی وەردەگرن لە كەرتی تایبەت كار دەكەن، سەرەڕای ئەوەی 6062 كەسی تر كە دەوڵەمەندن مووچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی وەردەگرن".
PM:10:01:18/12/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت