بەغدا: كەسێك بەتاوانی بانگەشە كردن بۆ حزبی بەعس بە 6 ساڵ زیندانی كرا
وێستگهنیوز –
دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارێکدا دەرکرد، بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە حزبی بەعسی قەدەغەكراوە و بانگەشەی بۆ بیرۆکەکانی بەعس كردووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، "تاوانبارەكە بەشداری کۆبوونەوەکانی حزبی بەعسی قەدەغەکراوی کردووە و بڵاوکراوەی بانگەشە كردنى بیرۆکەکانی بەعسی لە مۆبایلەکەیدا پێ گیراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "بڕیارەکە لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی 8/یەکەم لە یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2016 دەرچووە کە حزبی بەعس و چالاكی رەگەزپەرستی و تیرۆریستی و تەکفیری قەدەغە دەکات".
PM:12:51:16/12/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت