كیفاح مەحمود: چوارچێوەی هەماهەنگی گرفتی هەیە و بەمزوانە پێكهێنانی حكومەت راناگەیەندرێت
وێستگەنیوز-
راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێكهێنانی حكومەتی عێراق بەمزوانە راناگەیەندرێت و گرفتەكە لای چوارچێوەی هەماهەنگییە.
كیفاح مەحمود، راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاند، "گرفتەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق بەشێوەیەكی سەرەكی پەیوەستە بە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە".
وتيشى، "پێناچێت بەمنزیكانە دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق یەكلایی بكرێتەوە و رابگەیەندرێت".
ئاماژەشیكرد، "گرفتێكی زۆر ئاڵۆز هەیە لەنێو هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبابەتی یەكلایی كردنەوەی سەرۆكی حكومەتی عێراقی، لەهەمان كاتدا گفتوگۆكانی نێوان پێكهاتەكانی شیعە و سوننە و كورد رێگە خۆشكەر نین بۆ ئەوەی لەكاتی دەستوری دیاریكراوی خۆیدا پۆستەكان یەكلایی بكرێنەوە".
AM:11:00:16/12/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت