یەزن مشعان جبوری: بافڵ تاڵەبانی كاندید بووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەڵام عەرەبی نازانێت
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان ئاشكرای كردووە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كاندید بووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەڵام عەرەبی نازانێت و رەزامەندی لەسەر نەدراوە.
یەزن مشعان جبوری، ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان و كوڕی مشعان جبوری، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "بەوتەی قەیس خەزعەلی، بافڵ تاڵەبانی فول مواسەفاتە، بەڵام لەبەر ئەوەی عەرەبی نازانێت بۆ سەرۆك كۆماری عێراق نابێت".
وتيشى، "بافڵ تاڵەبانی بە یەكێك لە سەركردەكانى عێراقى وتووه، من كوڕی جەلال تاڵەبانیم كێشەتان چییە، ئەویش لە وەڵامدا وتوێتی، جەلال تاڵەبانی بە عێراقی قسەی دەكرد، عێراقییەكی پەتی، بەڵام تۆ ناتوانیت بە عەرەبی قسە بكەیت و كوردیەكەشت زۆرباش نییە".
بەوتەی یەزن مشعان جبوری، "بافڵ تاڵەبانی بەو سەركردە عێراقییەی وتووە، بە ئینگلیزی قسەدەكەم، ئەویش وتوێتی، بیهێنە پێش چاوی خۆت سەرۆكێكی عێراقی كوردی لە كۆمكاری عەرەبی بە زمانی ئینگلیزی وتار بدات، قورسە".
AM:09:49:16/12/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت