په‌رله‌مانتارێك ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 سه‌دام حسێن نعێمی كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند كه به فه‌رمی ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ محه‌مه‌د عه‌لی حسێن، ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش وه‌ك رێزێك بۆ پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و ڕێزگرتنێك له ئیمام عه‌لی (ره‌زای خوای لێبێت)".
ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتووه له پۆستێكدا له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ناوه نوێیه‌كه شایه‌تحاڵی نیه‌تی دڵسۆزانه و ئاراسته‌ی ڕوون ده‌بێت له قۆناغی داهاتوودا"، پێشیوابوو كه ئه‌م هه‌نگاوه "راگه‌یاندنی ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه".
ناوی په‌رله‌مانتار سه‌دام نعێمی به‌هۆی لێكچوونه‌وه خۆكارانه له هۆشیاری گشتیدا به ناوی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووی رژێمی عێراقه‌وه گرێدراوه. ئه‌م ناوه له ماوه‌ی ده‌یه‌كانی پێشوودا له عێراقدا باو بووه، به‌تایبه‌تی له ساڵانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا.
له دوای ساڵی 2003 ناوه‌كه هه‌ستیارییه‌كی تایبه‌تی په‌یدا كرد له ئه‌نجامی ئه‌و یاده‌وه‌رییه به‌كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ست بوو به ڕژێمی پێشوو و ئه‌و شه‌ڕ و قه‌یرانانه‌ی كه له دوای خۆی به‌جێی هێشت، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ناوه‌یان هه‌يه، به‌ره‌وڕووی په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌خوازراوی ڕه‌مزی یان میدیایی ئه‌و قۆناغه ببنه‌وه.
PM:08:18:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت