حكومه‌تی عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان ژماره‌یه‌ك بڕیاری دەرکرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئابووری عێراق به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه و به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت و زیادكردنی داهاته‌كان و ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ركرد:
*ئه‌و لیژنه وزارییه‌ی به‌پێی بڕیاری ژماره 550ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێنرا، راسپێردرا به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم چاو به ئه‌ژماركردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان له هه‌رێم بخشێنێته‌وه كه له‌ئێستادا وه‌كو بڕه پاره‌یه‌كه‌ی دیاریكراو ده‌خرێته حسابی وه‌زاره‌تی دارایی.
*پێداچونه‌وه‌ی خێرا به ده‌رماڵه و مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق (په‌رله‌مان، كۆمار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) بكرێت و كار له‌سه‌ر یه‌كسانكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌ی هه‌موو كارمه‌ندانیان بكرێت.
- لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌تی پلاندانان، نوێكردنه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ راپۆرتی تایبه‌ت به یه‌كخستنی پله‌به‌ندی مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌رخانكراوی تایبه‌ت به (ئیفاد)ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌رێژه‌ی 90% و قه‌ده‌غه‌كردنی بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست و به ره‌زامه‌ندی وه‌زیر نه‌بێت.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پرۆژه نوێیه‌كان، دانان و كاراكردنی به‌رنامه‌ی هاورده‌ی نیشتمانی كه ته‌نیا كاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌خۆبگرێت.
- به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ چاوخشاندنه‌وه به پاڵپشتی به‌رهه‌می گه‌نم به‌جۆرێك كه پشتیوانی حكومی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 170 له نرخی له بۆسه‌ی جیهانی بێت.
- وه‌زیری بازرگانی رابسپێردرێت بۆ چاوخشاندنه‌وه به كۆبۆنی خۆراك و چاكسازیكردن تیایدا بكات و بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه به‌ڕاستی شایسته‌ن له چینه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
- به‌هێزكردنی كاركردن به سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته له ده‌سته‌ی گومرگه‌كان به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی. په‌ره‌پێدانی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با و پێداچوونه‌وه به نرخی ئێستایدا به‌جۆرێك وه‌رگرتنی به‌پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بێت.
PM:06:40:15/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت