كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاری ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڵاودەكاتەوە تایبەت بە پڕكردنەوەی كورسییە بەتاڵەكان


وێستگەنیوز-

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری ئەنجومەنی كۆمیسیارانی بڵاوكردەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی كورسییە بەتاڵەكان، كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

-ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت کورسییەک لە ئەنجومەنی نوێنەران بە بەتاڵی مایەوە و لەنێو لیستێكی کراوە بوو، ئەوا بەو کاندیدە پڕدەکرێتەوە کە زۆرترین دەنگی لە کاندیدە دۆڕاوەکانی ئەو لیستە هەیە لە چوارچێوەی بازنەی هەڵبژاردنەكەدا.

-ئەگەر کورسییەکی بەتاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە چوارچێوەی لیستێكی تەنیادا بێت، ئەوا کورسییەکە بۆ کاندیدێکی دیکە لە حزبێک یان رێکخراوێکی سیاسی تەرخان دەکرێت کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە بەڵام هیچ کورسییەکی بەدەست نەهێناوە.

-ئەگەر کورسییەک لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە بەتاڵی مایەوە و لەنێو ئەو کورسیانە بوو كە بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراون، ئەوا کورسیەکە بۆ کاندیدێکی تر لە هەمان پێکهاتە و هەمان بازنە تەرخان دەکرێت کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە بەڵام هیچ کورسییەکی بەدەست نەهێناوە.

-ئەگەر کورسییەكی بەتاڵ هەبوو تایبەت بە ژنێک بێت، دەبێت بە ژنێک لە هەمان بازنەی کراوەی هەڵبژاردندا پڕبكرێتەوە، ئەم بڕگەیە جێبەجێ‌ ناكرێت ئەگەر کورسییە بەتاڵەکە هی ژنێک بێت لە چوارچێوەی ئەو کورسییانەی کە بۆ پێكهاتەكان تەرخانکراون.

-ئەگەر کورسییە بەتاڵەکە هی ژنێک بێت کە لە یەک لیستدا بەجیا سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت، ئەوا کورسییەکە بۆ ژنێک تەرخان دەکرێت لە حزبێک یان رێکخراوێکی سیاسی کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە بەڵام هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێناوە.


AM:10:13:15/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو