فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی: ئەمریكا رزای نابێت خاوەن گرووپی چەكداری پۆستی وەزیر وەربگرێت
وێستگەنیوز-
فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرای كردووە، پەیامی ئەمریكا ئەوەیە نابێت ئەو كەسانەی گرووپی چەكداریان هەیە پۆستی هیچ وەزارەتێكی سیادی وەربگرن.
عەبدلڕەحمان جەزائیری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق و ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رەشید رایگەیاند، "مەرجی ئەمریكا ئەوەیە هەرچ كەسێك گرووپی چەكداری هەبێت نابێت پۆستی وەزیر وەربگرێت".
وتیشی، "ئێمە رێكەوتووین لەناو خۆماندا لەگەڵ سوننە و كوردا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئەمریكا".
روونیشیكردەوە، "لەبەر ئەوەی دامەزراوەی حەشدی شەعبی و دامەزراوە سەربازییەكان بپارێزین دەبێت هەندێك سازش بۆ ئەمریكا بكەین".
بەوتەی عەبدلڕەحمان جەزائیری، "یەكێك لە پەیامەكانی ئەمریكا كە لە رێگای مارك ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە ناردوێتی، نابێت هەرچ كەسێك خاوەنی گرووپی چەكداری بێت وەزارەتێكی سیادی وەربگرێت".
AM:09:40:15/12/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت