ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كاتی هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق واده‌ی شایسته ده‌ستورییه‌كان و كاتی هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ش ده‌بێت تا به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ په‌رله‌مانی نوێ كۆببێته‌وه و سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.
له نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقدا كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه كه به‌پێی ماده‌ی 54ی ده‌ستوور، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی 15 رۆژدا له واده‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن (له 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2025) له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌ڵێت: "به‌پێی (ماده‌ی 72/دووه‌م/ب)ی ده‌ستور، له ماوه‌ی 30 رۆژدا له دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار ئه‌نجامده‌درێت".
راشیگه‌یاندووه كه به‌پێی (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) له ماوه‌ی 15 رۆژدا له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێردرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری راشیگه‌یاندووه كه به‌پێی (ماده‌ی 76/دووه‌می ده‌ستور) حكومه‌تی نوێ له دوای ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له ماوه‌ی 30 رۆژدا پێكده‌هێنرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی په‌سه‌ند كرد.
PM:09:51:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت