ئەمریكا هۆشداری دەدات لە بەشداریكردنی گرووپە چەكدارەكان لە حكومەتی نوێى عێراقدا
وێستگهنیوز –
هەڵسوڕێنەری كاروبارى باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، بەشداریكردنی گرووپە چەكدارەكان لە حكومەتی نوێی عێراقدا لەگەڵ هاوپەیمانی نێوان بەغدا و واشنتۆن یەكناگرێتەوە.
جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری كاروبارى باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی عێراقییە رایگەیاند، "سەركردەكانی عێراق باش دەزانن كە بەشداریكردنی گرووپە چەكدارەكان لە حكومەتی نوێی عێراقدا، یەكناگرێتەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێوان بەغدا و واشنتۆن".
وتیشی، "هانی دەوڵەتی عێراق دەدەین گرووپە چەكدارەكان هەڵوەشێنێتەوە و ئەمریكا بەرگری لە خۆیی و بەرژەوەندییەكانی دەكات لە عێراقدا".
دووپاتیشیكردەوە، "ئەمریكا تائێستاش نیگەرانە لە مامەڵە داراییە ناشەرعییەكانی ناو عێراق و هیچ بڕیارێكی ئەمریكی نوێ نییە دەربارەی لابردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر بانكەكانی عێراق".
PM:03:22:11/12/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت