"یەدەگی ئاوى بەنداوەكان بەڕێژەی زیاتر لە 700 ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە"
وێستگهنیوز –
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە یەدەگی ئاوى بەنداوەكان بەڕێژەی زیاتر لە 700 ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زنجیرەیەك رێكاری سەركەوتووانەی گرتووەتەبەر بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بڕە ئاوەی لەم دواییانەدا بەدەستهاتووە كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی یەدەگی ئاو لە بەنداوەكاندا بۆ زیاتر لە 700 ملیۆن مەتر سێجا.
ئاماژەشیكرد، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دەریاچەی سەرسار بەڕێژەی زیاتر لە 200 مليۆن مەتر سێجا سەرڕێژ بووە، دوای چەندین وەرز لە بێئاوی.
بەپێی راگەیەندراوەكە، شەپۆلی بارانبارینەكە بووەتە هۆی دابینكردنی پێداویستییەكانی ئاو بۆ ئاودێری بۆ وەرزی ئەم زستانە لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق، كە ئەمەش دەبێتە پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی.
PM:02:35:11/12/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت