ئەندامێكی هاوپەیمانی عەزم: چەند مەرجێك دانراوه بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
وێستگهنیوز –
ئەندامێكی هاوپەیمانی عەزم ئاشكرای كردووە، ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی سوننەكان چەند مەرجییەكیان دیاریكردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
عەزام حەمەدانی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "جموجۆڵی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو تائێستا بەردەوامە".
ئاماژەشیكرد، "ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی چەند رێسایەكی لەسەر بنەمای كۆدەنگی و هاوبەشی و گفتوگۆكردن داناوە و بەربەستێكی زۆری لەبەردەم پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لابردووە و پەیوەست دەكرێت بە كۆدەنگییەوە".
بەوتەی عەزام حەمەدانی، "ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی چەند مەرجێكی داناوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو كە خۆی دەبینێتەوە لەوەی دەبێت ئەو پۆستە تایبەت بێت بە پێكهاتەی سوننە نەك بۆ حزب و كەسایەتی".
وتیشی، "ئەو كەسەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەردەگرێت دەبێت لە هێڵی یەكەم و سەركردەیەكی سیاسی بێت و بۆ مەبەستی حزبی و كەسێتی دوور لە ئامانجەكانی ماڵی سوننە بەكار نەهێنرێت و مافە دەستورییەكان گەرەنتی بكات كە خۆی دەبینێتەوە لە كاروبارەكانی سیاسی و ئابوری و مرۆڤایەتی پێكهاتەی سوننە".
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی عەزم ئاشكراشی كرد، "سەرەڕای ئەوەی ناوێكی زۆر كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق، بەڵام تائێستا هیچ ناوێكی دیاریكراو دەستنیشان نەكراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە".
PM:05:50:07/12/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت