وه‌زیری ده‌ره‌وه: گروپه چه‌كداره‌كان پرسێكی ناوخۆییه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه پرسی گرووپه چه‌كداره‌كان بابه‌تێكی ناوخۆییه و ده‌بێت چه‌ك له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا بێت.
فوئاد حسێن له لێدوانێكدا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌ی 2025 وتی: "هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسی گرووپه چه‌كداره‌كان روونه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌مه بابه‌تێكی ناوخۆییه و په‌یوه‌ندی به ده‌ستووری عێراقه‌وه هه‌یه".
وتیشی: "گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی ناوخۆی وڵات به ته‌واوی جیایه له هه‌ر فشارێكی ده‌ره‌كی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "عێراق پێویستی به‌م گفتوگۆ ناوخۆییه هه‌یه و به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ده‌ڕوات"، پێشبینیشی كرد به‌م نزیكانه بگه‌نه چاره‌سه‌ر و دووپاتیی كرده‌وه كه "ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه عێراق راشكاوانه به لایه‌نی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه كه سیستمی سیاسی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند كه "به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه داوای له به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه كه بڕیاری گه‌شتكردن بۆ عێراق هه‌موار بكه‌نه‌وه".
PM:04:39:07/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت