عیماد جەمیل بۆ وێستگەنیوز: ئەو سەرپێچیيانەی تۆمار كراون كاریگەریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نییە


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كردووە، هیچ سكاڵا و سەرپێچییەك تۆمار نەكراوە كە كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەبێت.


عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ سكاڵایەكی سوور و سەرپێچیەكی یاسایی تۆمار نەكردووە، كە كاریگەری لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان هەبێت".

وتیشی، "بەهۆی قەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان و سروشتە ئاڵۆزەكەی زۆر ئاساییە ئەگەر هەندێك تێبینی دیاریكراو لەسەر پڕۆسەكە هەبێت وەك پێشێلكاری لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، كە ئەمەش دەكەوێتە دەرەوەی ناوەندەكانی دەنگدان و ناچێتە نێو دەسەڵاتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە".

بەوتەی عیماد جەمیل، تۆمار نەكردنی سكاڵای سوور بەڵگەیەكی روون و ئاشكرایە كە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە خاڵییە لە هەوڵەكانی دەستكاریكردن و سەرپێچی یاسایی كە رەنگە كاریگەری بخەنە سەر دەنگدان و ژماردنی دەنگەكان".


PM:04:38:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت