وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کورتهێنانی پارەی مووچە روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوە دەدات لەبارەی کورتهێنانی پارەی مووچە و دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە دەڵێن قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە دەگاتە 8.5 ترلیۆن دینار".


لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "تێکڕای خەرجیی مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆران، 6 تریلیۆن دینارە نەک 8.5، ئەمەش یەکسانە بەو داهاتەی کۆدەکرێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە دەڵێن قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە دەگاتە 8.5 ترلیۆن دینار، بەڵکو کۆی گشتیی خەرجیی مووچە مانگانە 6 ترلیۆن دینارە".

وەزارەتەکە دەڵێت، "سەرجەم مووچە و شایستە داراییەکان فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بەتەواوی مسۆگەر کراون".

دەشڵێت، "ئەوەی دەوترێت 2 ترلیۆن دینار کورتهێنانمان لە دابینکردنی پارەی مووچەدا هەیە ناڕاستە".


AM:09:31:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت