سەرۆكایەتی كۆماری عێراق: ئێمە ئاگاداری ئەوە نين كە حزبوڵا و حوسییەكان خراونەتە لیستی تیرۆرەوە
وێستگهنیوز-
سەرۆكایەتی كۆمارى عێراق رەتیكردەوە، ئاگاداری ئەو بڕیارە بێت كە گرووپی ئەنساروڵای حوسییەكانی یەمەن و حزبوڵای لوبنانی بە تیرۆریست ناسێندراون و سەروەت و سامان و پارەکانیان بلۆك كراوە.
سەرۆكایەتی كۆمارى عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەوان ئاگاداری ئەو بڕیارە نین و ئەو جۆرە بڕیارانە نانێردرێن بۆ سەرۆكایەتی كۆمار".
دووپاتیشیكردەوە، "تەنها ئەو یاسایانە دەنێردرێن بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنیان، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگی لەسەر دەدرێت، لەگەڵ مەرسومە كۆمارییەكان".
دڵنیاییشیدا، "بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیارەكانی لیژنەی بلۆك كردنی ماڵوموڵكی تیرۆریستان و بڕیارەكانی سپیكردنەوەی پارە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار نانێردرێن".
سەرۆكایەتی كۆمارى عێراق وتيشى، "ئێمە ئاگاداری ئەو بڕیارە نین كە ئەنساروڵا و حزبوڵای خستووەتە ریزی تیرۆریستانەوە و سەروەت و سامان و پارەكانیانی بلۆك كردووە و لە رێگەی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییەوە پێمان زانیوە".
PM:03:04:05/12/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت