"زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ نوێكردنەوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتی وەزیرانن بۆ سودانی"


وێستگه‌نیوز-

ئەندامێكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ئاشكرای كردووە، بەدەر لەیەك دوو لایەن زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ ئەوەدان محەمەد شیاع سودانی دووبارە پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێتەوە.


خالید وەلید، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەكی محەمەد شیاع سودانی لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراق حەدەس رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی داهاتووی عێراقە و یەكلایی بوونەوەی ئەو پۆستە بۆ سودانی نزیكبووەتەوە".

دووپاتیشیكردەوە، "ئاماژەی زۆر گەورە هەیە كە خولی دووەم بۆ محەمەد شیاع سودانی تازەبكرێتەوە و بەدەر لە یەك دوو لایەن، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنە سیاسییەكان هاوڕان كە محەمەد شیاع سودانی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق".



PM:01:33:05/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو