سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەرجەم تیمەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
وێستگهنیوز-
وەك خۆئامادەكردن بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان سەرجەم تیمەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و فراوانکردنی کەند و رێڕەوەکانی ئاوی سروشتی، لەئێستادا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەكەین.
ئاماژەشیكرد، بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکات، لەگەڵ چەندین ئامێری قوڕسی فریاگوزاری خێرا بۆ ئەو مەبەستە".
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێری ئاگادار کردەوە كه لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یاخود دروست بوونی لافاو بەزووترین کات پەیوەندی بە تیمی فریاگوزاری شارەوانی هەولێرەوە بکەن:
(07509584838) (07514146642)
AM:11:34:05/12/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت