سودانی لەبارەی بڕیارەکەی دژی حزبوڵڵا و حوسییەکان، داوا دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا بکرێت و لایەنی کەمتەرخەم سزابدرێت
وێستگەنیوز-
محەمەد شیاع سودانی فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەو کەسانە بکرێت کە بەرپرس و کە متەرخەم بوونە لە بڵاوکردنەوە بڕیاریی بەتیرۆریست ناساندنی حزبوڵڵا و حوسییەکان.
ئەمرۆ پێنجشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2025، محەمەد شیاع سودانی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەو کەسانە بکرێت کە بەرس و کە متەرخەم بوونە لە بڵاوکردنەوە هەڵەکەی بڕیاری لیژنەی بلۆککردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستان کە لە رۆژنامەی وەقائیعی بڵاوکراوەتەوە تەنیا داعش و قاعیدە دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەکانی سەبارەت بە دەستدرێژی دوژمن بۆ سەر کەسوکارمان لە لوبنان و فەڵەستین هەڵوێستێکی پرەنسیپییە و جێگەی گفتوگۆ نییە و رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراقە بە هەموو جیاوازییەکانەوە لەگەڵ مافی گەلانی برا بۆ ئازادی و ژیانێکی سەربەرزانە لەسەر خاکی خۆیان.
سودانی باسی لەوەشکردووە، هیچ کەسێکی هەلپەرست و مایەپووچ، ناتوانێت موزایەدە بەسەر هەڵوێستی حکومەتی عێراقدا بکات، کە هەمیشە سوور بووە لەسەر پاڵپشتیکردنی خاوەن خاکەکان و رەتکردنەوەی داگیرکاریی و دەستدرێژی و جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و هەموو ئەو دەستدرێژییانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەیەوە بێدەنگ بووە.
دوای ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی فەرمی عێراقدا حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خرانە لیستی تیرۆرەوە دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە حکومەتی عێراق لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە و رایگەیاند، "بڕیارەکە هەڵەی تێدایەو چاکی دەکەینەوە".
PM:03:22:04/12/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت