دەست بە دابەشكردنی مووچەی كانونی یەكەمی خانەنشینانی عێراق كرا
وێستگهنیوز –
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بەرزكردنەوەی مووچەی كانونی یەكەمی خانەنشینانی راگەیاند، دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەكانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانونی یەكەمی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستیكردووە بە بەرزكردنەوەی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2025.
لەلایەن خۆیەوە بانكی رافیدەین، لە راگەیەندراوێكدا خانەنشینانی دڵنیاكردەوە، كە دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی كانونی یەكەم و ئەوانەی نامەیان پێدەگات دەتوانن بڕۆن مووچەكانیان وەرگرن.
PM:01:15:03/12/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت