ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی تۆم باراك بۆ عێراقییه‌كان ئاشكرا كرا
وێستگه‌نیوز –
نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سوریا هۆشداری داوه‌ته سه‌ركرده عێراقییه‌كان كه له حاڵه‌تی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر حزبوڵا، گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیسرائیل هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سوریا كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سودانی، له ته‌وه‌رێكه كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاڵوگۆڕی بیروڕا سه‌باره‌ت به ڕێگریكردن له هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی زیاتر له ناوچه‌كه كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی له زاره سه‌رچاوه‌كانیه‌وه كه به ئاگادار وه‌سفی كردوون و ناوی ئاشكرا نه‌كردوون، بڵاویكرده‌وه كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سوریا، په‌یامێكی دا به سه‌ركردایه‌تی عێراق و هۆشداریی دا له نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوانی ئیسرائیل بۆسه‌ر حزبوڵا له لوبنان.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "له په‌یامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر هێرشێك، ئه‌گه‌ر ڕووبدات، به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی چه‌كی حزبوڵا به ته‌واوی داده‌ماڵن".
ئاشكراشیان كردووه كه "له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مریكادا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ پشتیوانی حزبوڵای لوبنانی به توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و ئیسرائیل به‌بێ دوودڵی له ناوخۆی عێراقدا هێرشیان ده‌كاته سه‌ر".
PM:05:35:01/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت