رۆژنامەی سەباح: 104 پەرلەمانتار هەڵبژێردراونەتەوە و 216 كاندیدی نوێش سەركەوتنیان بەدەستهێناوە
وێستگەنیوز-
رۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاشكرای كردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی تازە خۆیان كاندید كردووە و لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق براوە بوونە، ژمارەیان لەو پەرلەمانتارانە زیاترە كە دووبارە خۆیان كاندید كردووەتەوە و براوە بوونە.
بەپێی ئامارێكی رۆژنامەی سەباحى عێراقی، 104 پەرلەمانتاری پێشوو دووبارە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراونەتەوە و لە بەرامبەردا 216 كاندیدی نوێش سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەباح، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ئەوە دەردەخات كە دەنگدەر هەوڵی نوێكردنەوەی دەمووچاوە سیاسییەكان دەدات و دەگەڕێت بەدوای وزەی نوێدا كە توانای پێشكەشكردنی چارەسەری هەبێت.
دووپاتیشیكردە، بەرزبوونەوەی رێژەی وزەی گەنجان لەبەرامبەر كشانەوەی سەركردە نەریتییەكان ئاماژەیەكە كە قۆناغی داهاتوو یەكلاكەرەوە دەبێت لە دروستكردنی هاوسەنگی لە نێوان نوێبوونەوە و ئەزمووندا.
PM:02:11:23/11/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت